بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، سەبارەت بە دوا سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی لوبنان لە پاش ئاگربڕ گفتوگۆیان کرد.
قالیباف لەو گفتوگۆیەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بۆ وەستانی شەڕ لە لوبنان و نرخاندنی ڕۆڵی هاوتای لوبنانی خۆی لە جێگرکردنی ئاگربڕی و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاڵپشتی دەوڵەت، پەرلەمان، خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان و بڕیارەکانیەتی.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران هەروەها سەبارەت بە نامتمانەیی بە بەڵێنەکانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە پێشێلکاری ئاگربڕ هوشداری دا و وتیشی: دەبێ هوشیار بن کە پێشێلکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن ئەوانە نەبێتە کارێکی ئاسایی.
ناوبراو لە درێژەدا هەمبەر بە جموجۆلی گرووپگەلی تەکفیری سووریاش هوشداری دا و جەختی کرد: جموجۆڵی ئەو گرووپانە لە پێناو ئامانجەکانی ڕژیمی زایۆنییە و لەم هەلومەرجەدا دەبێ شلگێرانە و هاوئاهەنگ ئاگاداری دۆخی ناوچەکە بین.
Your Comment